ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە فرۆشتنی یاریزانێکی یانەکەی پاشگەز دەبێتەوە

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەیەکی کەتەلۆنی، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری بارسێلۆنا بڕیاری داوە لە فرۆشتنی یاریزانێکی یانەکەی لە وادەی گواستنەوەی زستانە پەشیمان ببێتەوە چانسێکی دیکە بە یاریزانەکەی بدات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) لەم ڕووەوە، بڵاویکردوەتەوە کە ڤاڵڤێردی بەهۆی تۆکمەیی هێڵی بەرگری بارسا لە یارییەکانی لیگا و چامپیۆنزلیگدا بڕیاری داوە (تۆماس ڤێرمایلین)ی بەرگریکاری بەلجیکی نەفرۆشێت و چانسێکی دیکە تا کۆتایی ئەم وەرزە بە یاریزانە بەلجیکییەکە بدات، ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە ڕاهێنەری بارسێلۆنا لە ئاستی بەرگریکاران پیکێ و ماسکیرانۆ و ئۆمتیتی و ئەلبا و ڕازیە و نایەوێت لەو ساتەشدا ڤیرمایلین لە لیستی یاریزانە نەخوازاوەکان بمێنێتەوە، ئەو بڕیارەش لای یاریزانە بەلجیکییەکە جێی خۆشحاڵی بوو و بە خۆشییەوە پێشوازی لێ کراوە.

 

ئاشکرایە کە ڤاڵڤێردی ماوەی ڕابردوو بیری لە فرۆشتنی ماسیکرانۆ و ڤیرمایلین کردبووەوە و بە نیاز بوو گرێبەستێک لەگەڵ بەرگریکارێکی نایاب واژۆ بکات، بەڵام ئەو بڕیارە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply