تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ لە یاریگاکانی ئیسپانیا کاری پێ دەکرێت

یاریگا

لە هەنگاوێکی کتوپڕدا و بۆ کەمکردنەوەی هەڵەی ناوبژیوانان فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆی پەسند کرد و وادەی دەستپێکی ئەو کارەی لە یاریگاکانی ئیسپانیا دیاری کرد.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوەە کە ئەو تەکنەلۆژیایە کە ئێستا لە چەند خولیکی ئەوروپا و جیهان بەکار دێت، لە 29 ئەم مانگەدا لەیاری ئاتلەتیکۆ مەدرید و ئیلچی لە جامی شای ئیسپانیا بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەو بۆ لیگای ئیسپانیا تەکەنەلۆژیای ڤیدیۆ تا وەرزی داهاتووی لیگا بەکار ناهێنرێت.

پێشتر چەندین یانەی وەک بارسێلۆنا و چەند یانەیەکی دیکە داوای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆییان کردبوو، بۆ ئەوەی هەڵە زەقەکانی ناوبژیوانان کەمتر بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو کارە ڕەزامەندی تەواوی زۆربەی فیدڕاسیۆنەکانی تۆپی پێی بەدەست نەهێناوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر