گۆڵپارێزی بارسێلۆنا هەڕەشە لە پێگەی مانوێل نۆیەر دەکات

 

یاریگا

بەهۆی ئاستی نایابی (تیر شتیگن) ی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ یانەکەی و لەگەڵ هەڵبژاردەی ماشنافت، ئەگەری بەهێز هەیە بەم هۆکارە مانوێل نۆیەری گۆلپارێزی ژمارە یەکی بایەرن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێگەی خۆی لە مۆندیال لە دەست بدات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانیا بڵاویکردوەتەوە، شتیگن لەم وەرزە باشترین ئاستی خۆی پێشکەش کردوە و ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پێگەی سەرەکی گۆڵپارێزی مانشافت لە مانوێل نۆیەر وەربگرێتەوە، کە بەهۆی پێکان ماوەیکی زۆرە لە یاریگاکان دوور کەوتوەتەوە، بەگویرەی ڕۆژنامەکە شتیگن دوورکەوتنەوەی (نۆیەر)ی بەهۆی پێکان بە باشترین شێوە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆستوەتەوە و ئاستێکی نایابی لە یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێشکەش کردوە.

لەکۆتاییدا رۆژنامەکە پێی وایە کە یواکیم لۆف ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا چاوەڕێی گەڕانەوەی نۆیەریش دەکات و ئەو کات بەر لە ڕکابەرییەکان و لە خۆئامادەکارییەکان بریاری کۆتایی لەسەر گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مۆندیالی ڕوسیا دەدات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply