ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا زانیاری لەسەر پێکانەکەی ئیسکۆ دەدات

 


یاریگا

دوای ئەوەی (ئیسکۆ ئالارکۆن) ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەهۆی پێکانەوە لە خولەکی 65 ی یاری بەرانبەر کۆستاریکا یاریگای جێهێشت، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا باسی ڕێژەی مەترسی پێکانی یاریزانەکەی کرد.

لەم بارەیەوە، جۆلیان لۆبیتیجی، ڕاهێنەری ئیسپانیا بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە پێکانەکەی ئیسکۆ مەترسیدار نییە و بەڵام بەشداری کردنی لە یاری بەرانبەر ڕوسیا لەسەر پشکنینەکان دەوەستێت کە بڕیارە ئەمرۆ ئەنجام بدرێت، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێکانەکەی ئیسکۆ زۆر ئاساییە و مەترسی دوورکەوتنەوەی زۆری لێ ناکرێت، بەڵام دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان چارەنووسی ئیسکۆ بۆ یارییە دۆستانەکەی ئیسپانیا بەرابنەر ڕوسیا دیاری دەکەین.

ئاشکرایە کە ئیسکۆ لە یاری بەرانبەر کۆستاریکا بەشداری کرد و ئاستێکی بەرزی پیشان دا هەر چەندە هیچ گۆڵێک و ئاسیستێکی نەبوو، بەڵام ڕۆڵی خۆی لە بردنەوە گەورەکەی ئیسپانیا بە ئەنجامی 5-0 بەرانبەر کۆستاریکا تاڕادەیەکی باش پیشان دا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply