دوو یانەی گەورەی ئەوروپا شەڕی بەدەستهێنانی بۆکیتینیۆ دەکەن


یاریگا

ڕکابەری یانە گەورەکان تەنها لەسەر یاریزانە ئەستێرەکان نییە، بەڵکو بازاڕی ڕاهێنەرانیشی گرتوەتەوە، بە پێی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزیش دوو گەورە یانەی ئەوروپا لەسەر بەدەستهێنانی (ماوریسۆ بۆکیتینۆ) ڕاهێنەری ئارجەنتینی یانەی تۆتنهام ڕکابەری دەکەن.

ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی ئەمرۆ یەکشەممە ئاشکرای کردوە کە هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و مانچێستەر یۆنایتد لەسەر بەدەستهێنانی (بۆکیتینیۆ)ی ڕاهێنەری سپێرز لە ڕکابەرییەکی بەهێزدان، لەم بارەیەوە خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس ئەم وەرزەی وەک دوا هەل بۆ (ئۆنای ئیمرێ) داناوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشی لە چامپیۆنزلیگ هەبێت، بە پێچەوانە پۆستەکەی لەدەست دەدات، بە تایبەتی بەهۆی پەیوەندی خراپی و کێشەکانی لەگەڵ نێیمار و تیاگۆ سیلفا، هەروەها ئەوەی یاریمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە دەدات ئەوەیە کە بۆکیتینۆ بۆ دوو وەرز پێشتر کاپتنی یانە پاریسییەکە بووە.

لە لایەکی دیکەوە، مان یۆنایتد چاوی بڕیوەتە ئەو ڕاهێنەرە ئارجەنتینییە و لە ئەگەری ڕۆیشتنی مۆرینیۆ لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزە (بۆکیتینۆ) بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی شوێنەکەی بگرێتەوە و شەیتانە سوورەکان بۆ ڕێچکەی دەستکەوتەکان بگەڕێنێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply