مەڕوان ڤیلاینی شەیتانە سوورەکان جێ دەهێڵیت

یاریگا

کارگێڕی یانەی مان یۆنایتد، ڕازی بووە، مەروان ڤیلاینی ، ناوەڕساتکاری بەلجیکی یانەکە بفرۆشێت دوای گڵۆپی سەوزی لە مۆرینیۆ وەرگرت.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە شەیتانە سوورەکان گریبەستێکیان لە یانەی بێشکتاشی تورکی پێ گەیشتوە بۆ ئەوەی ڤیلاینی پەیوەندی بە یانە تورکییە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش (مۆرینیۆ) کە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڤیلاینی بۆ فرۆشتن نییە ، ڕازی بوە کە ئەو گرێبەستە ئەنجام بدرێت لە بەرانبەر کڕینی (فرێد) ناوەرساتکاری یانەی شاختاری ئۆکرانی کە مۆرینیۆ پێی سەرسام بوە و پێی باشە وەک شوێنگرەوەی ڤیلاینی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر بکات، لە هەمان ماتدا مان یۆنایتد ئامادەیی دەربڕیوە کە (لۆک شۆ)ی بەرگریکاری بە بری 20 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێتە هەر یانەیەک ئەو یاریزانەی مەبەست بێت.

ڤیلاینی لە ساڵی 2013 بە بری 27 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئیڤرتۆنەوە پەیوەندی بە یانەی مان یۆنایتد کردوە و بە یاریزانێکی تاکتیکی لە لایەن مۆرینیۆ هەژمار دەکرێت و چەند جارێکیش سپێشەڵ وەن لە ماوەی رابردوودا فرۆشتنی ئەو یاریزانەی ڕت کردوەتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply