ڕیال مەدرید پارەیەکی زۆری بۆ کڕینی نێیمار تەرخان کردوە

یاریگا

سەرەڕای ئەوەی نێیمار لە دوایین پرێس کۆنفرانسدا، ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە سەبارەت بە کێشەکانی لەگەڵ پاریس سان جێرمان، بەڵام یانەی ڕیاڵ مەدرید سوورە لەسەر ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە بەڕازیلییەکە واژۆ بکات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی شاهانە ئاماژەی کردوە کە ڕیاڵ سەرەڕای ئەوەی لە وەرزی داهاتوو یاریزان (فیسینۆس جۆنیۆر)ی یاریزانی لاوی بەڕازیلی لە یانەی فلامینگۆ بۆ دێتەوە، بەڵام هەر نێیماری لە پلانەکانی داهاتووی خۆی داناوە و بۆ ئەم مەبەستەش بری زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ هێنانی نێیمار لە پاریس سان جێرمان تەرخان کردوە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید و بەرپرسانی چاک دەزانن هاتنی نێیمار ڕەنگە بە مووچە و تایبەتمەندییەکانی نێیمار 450 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ڕیاڵ مەدرید بکەوێت، پێشتریش سەرەتای ئەم وەرزە ڕیاڵ لە گرێبەستی (مباپی) بەرانبەر پاریس سان جێرمان شکستی هێنا، بۆیە مێرەنگی دەیەوێت گرێبەستێکی گەورە لە ماوەی داهاتوودا واژۆ بکات.

ئاشکرایە نێیمار کە ماوەی ڕابردوو چەندین کێشەی لەگەڵ کاڤانی هاوڕێی لە هێڵی هێرشبردنی یانەکە و لەگەڵ ڕاهێنەر ئێمێرێ هەبوو، لە دوایین لێدواندا لەگەڵ تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سامبا بە گریانەوە خۆشحاڵی خۆی لەگەڵ پاریس پیشاندا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply