یانەیەکی پرێمەرلیگ گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەش بە ئیکاردی دەکات

یاریگا

گەورە یانەیەکی پریمەرلیگ، بڕە پارەیەکی خەیاڵی بۆ کڕینی یاریزان (ماورۆ ئیکاردی)ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی ئامادە کردوە.

ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی ئاشکرای کردوە کە (ئەنتۆنیۆ کۆنتی) ڕاهێنەری بلووز، هیچ متمانەی بە یاریزان (میتچی باتشوای) نییە و دەیەوێت ئەو ئەستێرەیەی ئینتەر شان بەشانی ئالڤارۆ مۆراتا بەشداری لە هێلی هێرشبردنی چێلسی بکات، بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە چێلسی ئامادەیە لە وادەی گواستنەوەی زستانە بری 100 ملیۆن یۆرۆ بە یاریزانە ئارجەنتینییەکە بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت لە چامپیۆنزلیگیش بەشداری بکات، لەبەر ئەوەی ئینتەر لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.

ئاشکرایە کە مارۆ ئیکاردی لە وەرزی پار ساڵ لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان 24 گۆڵی تۆمار کرد، ئەوەش ڕێژەیەکی بەرزە و بەم هۆیەش یاریزانەکە بۆ هەڵبژاردەی ئارجەنتین بانگهێشت کرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply