یەک خولەکی یاریکردنی بەیل لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پارەیەکی خەیاڵی دەوەستێت

یاریگا

وا دیارە گاریس بەیل تەنها لە ژمارەی پێکانەکان ریکۆردی تۆمار نەکردوە بەڵکو لە بارەی نرخی یەک خولەکی یاریکردنی یاریزانەکەش بۆ ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی گرتوە، رۆژنامەی AS ی ئیسپانی کۆمەڵێک ئامارای سەیری لەسەر یاریزانە وێلزییەکە بڵاوکردەتەوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی ASی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کردوە کە بەیل لەماوەی 5 وەرزی یاریکردنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید 19 جار تووشی پێکان هاتوە، کە ئەوەش ڕێژەیەکی یەکجار بەرز و باوەڕپێنەکراوە، هەروەها لەگەڵ هاتنی لە 45 % یاریییەکانی یانەکەی بەهۆی پێکان دابڕاوە، واتە نزیکەی نیوەی یاریییەکان، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە هەر یارییەکی گاریس بەیل بری میلۆنێک و 60 هەزار یۆرۆ لەسەر ڕیاڵ مەدرید دەکەوێت، واتە یەک خولەکی یاریکردنی بەیل لەسەر ڕیاڵ مەدرید 13 هەزار و 500 یۆرۆ لەسەر یانەی شاهانە دەکەوێت.

هەروەها لە درێژەی ئاماەکان هاتوە کە بەیل لە ماوەی پێنج وەرزدا لە 159 یاری بەشداری کردوە، کە ئەوەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە و خولەکەکانی یاری کردنی ئەو یاریزانە وێلزیەش بە کەترین خولەکی یاریکردن لە نێو هەموو یاریزانە سەرەکییەکان هەژمار دەکرێت.

 

ئاشکرایە کە بەیل دوێنی هەینی لە مەشقەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید جارێکی دیکە تووشی پێکان هاتەوە و بە پێی زانیارییەکانیش نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply