فرانس فووتبۆڵ وادەی بەرێوەچوونی مەڕاسیمی خەڵاتی بالۆن دۆری ڕاگەیاند

یاریگا

گۆڤاری (فرانس فوتبۆڵ)ی فەرەنسی وادەی دابەشکردنی خەڵاتی تۆپی زێڕینی بۆ ساڵی 2017 ئاشکرا کرد، کە بە (بالۆن دۆر) ناسراوە , ساڵانە ئەنجام دەدرێت و لەگەڵ خەلاتەکانی فیفا جیاوازی هەیە.

بەگوێرەی گۆڤارەکە مەڕاسیمی بالۆن دۆری ئەم ساڵ لە شەوی 7 مانگی 12 ی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، کە تییدا ڕکابەری نێوان کریستیانۆ رۆنالدۆ و مێسی و نێیمار جۆنیۆ زۆر بەهێزە، بەڵام یاریزانە پورتوگالییەکە بەهۆی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئەوروپا و ئیسپانیا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید چانسی بەهێزی هەیە بۆ ئەوەی ژمارەی تۆپە ئاڵتوونیەکانی بۆ 5 تۆپ بەرز بکاتەوە ، ڕیکۆردەکەی مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا هاوتا بکاتەوە.

ئاشکرایە کە(ڕۆنالدۆ) بالۆن دۆری پارساڵیشی دەستەبەر کرد، دوای ئەوەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید چامپیۆنزلیگ وسوپەری ئەوروپای برد و دواتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال توانی یۆرۆ بباتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply