بارسێلۆنا سوپڕایزێکی خۆش بۆ ئۆمتیتی دەکات

یاریگا

ساموێل ئۆمتیتی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی فەرنسا و یانەی بارسێلۆنا ئاستێکی نایابی لەم وەرزە پێشکەش کردوە، بۆ ئەم مەبەستەش یانە کەتەلۆنییەکە سوپڕایزێکی خۆشی بۆ بەرگریکارەکەی خۆی ئامادەکردوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا لە ترسی چاوتێبڕینی مۆرینیۆ و شەیتانە سوورەکان لە یاریزانە و بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە یاریزانەکەیان، گرێبەستێکی دیکە لەگەڵ ئۆتیتی واژۆ دەکەن و وەک سوپڕایزێکیش مووچەی ساڵانەی یاریزانەکەش کە 3 ملیۆن یۆرۆیە بە بڕە پارەیەکی باش زیاد دەکرێت، بە پێی ڕۆژنامەکە مووچی ساڵانەی ئۆمتیتی زۆر لە مووچەی ئاردا تۆران کەمترە وێرای ئەوەی یاریزانە تورکییەکە سەرەکی نییە و لە یەدەگیش بەکەمی دەبینرێت، هەروەها بارسا دەیەوێت مەرجی شکاندنی گرێبەستی ئۆمتیتی لە 60 ملیۆن یۆرۆ بەرزتر بکرێت، بۆ ئەوەی پارێزراو بێت لە چاوی یانە گەورەکان و بە تایبەتی مان یۆنایتد کە یاریزانەکەی کردوەتە ئامانجی سەرەکی بۆ وادەی گواستنەوەی داهاتوو کە لە ماوەیەکی کەمی دیکە دەستپێدەکات.

ساوموێل ئۆمتیتی، کەلە یانەی لیۆنی فەرەنسی لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کرد، لەم وەرزە لەگەڵ ڤاڵڤێردی بەتەواوی بوونی خۆی سەلماندوە و شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بلووگرانا کردوەتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply