ڕیاڵ مەدرید زانیاری گرنگ لەسەر پێکانە تازەکەی گاریس بەیل بڵاودەکاتەوە

یاریگا

گاریس بەیل لە نێو مەشقەکانی یانەکەی بۆ خۆئامادەکردن بۆ یاری دێربی مەدرید بەرانبەر ئاتلەتیکۆ جارێکی دیکە تووشی پێکان دەبێتەوە، یانەی شاهانەش بە فەرمی هەندێک زانیاری گرنگی لەسەر پێکانەکەی بەیل ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە، کە بەیل بەهۆی چەند ژانێکی توند لە قاچی چەپی نەیتوانی مەشقەکان تەواو بکات، بە پێی پشنکینەکانیش دەرکەوتوە، کە بەیل جارێکی دیکە تووشی هەڵزڕانی ماسوولکەکان هاتوە، بەمەش یاریزانەکە جگە لە دێربی مەدرید کە 18 ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، ناتوانێت بۆ چەند هەفتەیەک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یاری بکات،
بەمەش یاریزانە وێلزیەکە لە کۆی دوایین 60 یاری یانەکەی تەنها لە 20 یاری بەشداری کردوە، ئەوە ڕێژەیەکی زۆر کەمە و زیانی زۆر بە ڕیاڵ مەدرید گەیاندوە.

ئاشکرایە کە بەیل دوای گەڕانەوەی لە یاری ڕیاڵ مەدرید و دۆڕتمۆند لە ئەڵمانیا تووشی پێکان هاتەوە و لەو ساتەوە چارەسەری وەردەگرێت تا چاکبووەوە، بەڵام ئەو جارە جارێکی دیکە لە مەشقەکان پێکان بەرۆکی گرتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply