لەسەر داوای مۆرینیۆ شەیتانە سوورەکان گرێبەستی 5 ئەستێرەی یانەکە تازە دەکەنەوە

یاریگا

جۆزێ مۆرینیۆ ، ڕاهێنەری شەتیانە سوورەکان کارگێڕی یانەکەی ئاگادار کردوەتەوە بەوەی گرێبەستی 5 لە ئەستێرەکانی یانەکەی بە زووترین کات تازە بکرێتەوە.

ڕۆژنامەی (تیلیگراف)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە مۆرینیۆ داوای کردوە گرێبەستی یاریزانان (ئاشلی یۆنگ، دانی بلیند، خوان ماتا، ئاندیر هیڕێرا، لۆک شۆ) بۆ وەرزێکی دیکە بەلانی کەم تازە بکرێتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە هەنگاوەکەی سپێشەڵ وەن بۆ ئەوەیە کە هیچ یاریزانێک لە لایەن یانەکانی دیکەوە پەیوەندییان پێوە نەکرێت و بە خۆڕایی بۆ یانەیەکی دیکە نەڕۆن، بە تایبەتی دوای ئەوەی دەنگۆی ڕۆیشتنی ماتا بۆ ڕیاڵ مەدرید و ئاندیڕ هێرێرا بۆ ئاتلەتیکۆ مەدرید لە میدیاکان بڵاوبووەوە.

لەکۆتاییدا ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە جگە لەو دوو یاریزانە (لۆک شۆ) لە لایەن یانەی ساوسهامبتۆن هەوڵی گەڕاندنەوەی بۆ دەدرێت و ئاشای یۆنگ و دانی بیلیندیش لە لایەن چەند یانەیەکی تورکی و ئینگلیزی داواکراون.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply