نێیمار سەبارەت بە کێشەکانی و نائاسوودەیی لەگەڵ پاریس بەگریانەوە وەڵامی دایەوە

یاریگا

دوای بردنەوەی بەڕازیل بە ئەنجامی 3-1 لە ژاپۆن، نێیمار جۆنیۆر لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە ئاسوودەیی یاریزانەکە لە یانەی پاریس سان جێرمان بە چاوی پڕ گریانەوە وڵامی دایەوە.

لەم بارەیەوە نێیمار هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باسیان لە نا ئارامی و کێشەی یاریزانەکە لەگەڵ ڕاهێنەر و چەند یاریزانێک کردوە و هەروەها باسیان لە ڕۆیشتنی یاریزانەکە بۆ ڕیاڵ مەدرید کردوە، نێیمار گوتی “هیچ کێشەیەک لەگەڵ پاریس نییە، تاکە شت کا هەراسان و بێزاری کردووم، فشاری ڕاگەیاندنەکانە من کەسێکم حەزم لە بردنەوەو بەدەستهێنانی نازناوەکانە بۆ ئەم هۆکارەش هاتووم بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تا ناوناوی زیاتر دەستەبەر بکەم”.

نێیمار لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت” من لێرە زۆر دڵخۆشم و هۆکاری خۆمم هەیە، بەلام ڕاگەیاندن چەندین چیڕۆکی جیاجیا دروست دەکەن، من ئێستا هیچ کێشەیەکم نە لەگەڵ کاڤانی و نە لەگەڵ ئێمیرێ ی ڕاهێنەر نییە”.

هەر سەبارەت بە نێیمار، تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل گوتی ” ئێمە پشتگیری نێیمار دەکەین و هەست بە ئازارەکانی بە دەست ئەو قسانە دەکەین، پێشتر منیش ئەو جۆرە دەنگۆیانەم زۆر بیستوە، زۆر جار باسی کێشەی منیان لەگەڵ نێیمار کردوە و لە ڕاستیشدا هیچ شتێک ڕووی نەداوە”.

نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی پاریس سان جیرمان و هەلبژاردەی بەڕازیل دوێنێ لە یارییەکی دۆستانەدا گۆڵێکی بە لێدانی سزا تۆمار کرد و لێدانێکی سزای دیکەشی دوای چەند خولەکێک بە فیڕۆدا، بەلام هەڵبژاردەی سامبا لە کۆتایی یارییەکەی 3-1 بۆ بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply