بارسێلۆنا گرێبەستێکی تازە پێشکەش بە کۆتینیۆ دەکات

یاریگا

لەسەر داواکاری ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا، کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە گریبەستێکی فەرمیان پێشکەش بە یانەی لیڤەرپول کردوە بۆ ئەوەی (فیلپ کۆتینیۆ)ی ناوەڕاستکاری لیڤەرپول و هەڵبژاردەی بەڕازیل بەدەست بهێنن.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئەمڕۆ ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا بە شێوەیەکی فەرمی بری 120 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە ڕێدز کردوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری فیلیب کۆتینیۆ بێت و پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە پەلە کردنی بارسا بۆ بابەتەکە لەسەر داواکاری ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر هاتوە کە دەیەوێت بە زووترین کات یاریزانە بەڕازیلییەکە بە درێسی بلوگرانا ببینێت، ئەو بڕە پارەیەش ئەگەری زۆری هەیە لە لایەن ڕێدز ڕەت بکرێتەوە و ئەوان پێشتر داوای 150 ملیۆن یۆرۆیان لە بارسا کردبوو، بەڵام پارەکە کێشە نابێت لەو ڕێکەوتنە بەڵکو ڕۆژنامەکە یاری کردنی کۆتینیۆی بۆ لیڤەرپول لە چامپیۆنزلیگ بە کێشە سەرەکی لە قەڵەم داوە، لەبەر ئەوەی بەم شێوەیە ناتوانێت بۆ بارسا لە هەمان پاڵەوانێتی لەم وەرزە یاری بکاتەوە.

ئاشکرایە کە فیلیب کۆتینیۆ خوازیارە بۆ یانەی بارسێلۆنا یاری بکات، لە وادەی گواستنەوەی هاوینەش یاریزانەکە زۆر لە پۆشینی درێسی بلووگرانا نزیک بوو، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی ڕێگەگرتنی کلۆپ و کارگێڕی یانەکە گرێبەستەکە ئەنجام نەدرا.

 

 

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply