زڵاتان : وازهێنانی من سویدی لاواز کرد

 

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەڵێت وازهێنانی ئەو لە یاری نێودەوڵەتی بووەتە هۆی لاوازبوونی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی .

سوید لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیدا شەڕی مان و نەمان لەگەڵ ئیتاڵیا دەکات ، پێش ئەو یارییە  ئیبرا وتی “سوید لەژێر فشارێکی کەمتر یاری دەکات، چونکە کە من وازم هێنا ئیتر چاوەڕوانی زۆریان لێنەدەکرا لەلایەن میدیا و هاندەرانەوە. کە من لەوێ بووم بەهێزتربوون و چاوەڕوانی زیاتریان لێدەکرا. لایەنە ئەرێنییەکە ئەوەیە فشارێکی کەمتریان لەسەرە و دەتوانن ئازادتر یاری بکەن. تیمەکە لاو و کەم ئەزموونە بەڵام بە گشتی پڕۆژەیەکی بە ئومێدە”.

زڵاتان بەهۆی پێکان ماوەیەکی زۆرە لە یاریگاکان دوورە و پێشبینی دەکرێت بەمزووانە بە درێسی مانچستەریونایتدەوە بگەڕێتەوە یاریکردن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply