بایەڕن میوشنین دەستبەرداری ئەستێرەیەکی گەورەی دەبێت

یاریگا

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی یانەی بایەڕن میونشین دوای هاتنی یۆب هاینکس، ئەستێرەیەکی گەورەی یانە باڤارییەکە لە جێهێشتنی یانەکە زۆر نزیک بوەتەوە.

ڕۆژنامەی (کیکەر)ی ئەڵمانی ئەمرۆ پێنجشەممە بڵاویکردوەتەوە، کە (ئارتۆرۆ ڤیدال) ئەستێرەی یانەکە و هەڵبژاردەی چیلی کە بە (شەڕکەرەکە) ناوی ڕۆیشتوە، لە جێهێشتنی یانە ئەڵمانییەکە زۆر نزیک بووەتەوە، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە (یۆب هاینکس)ی ڕاهێنەر و کارگێڕی یانەکە بە دابەزینی بەرچاوی ئاستی ئەو یاریزانە شۆک بوونە و بیر لەوە دەکەنەوە بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشن، ئەم وەرزەش یانەی ئینتەر میلان گرێبەستێکی باشی پێشکەش بە ڤیدال کرد، بەڵام گرێبەستەکە ڕەت کرایەوە، بەڵام لە هاوینی داهاتوو گەر گرێبەستی دیکە پێشکەش بکرێت، ئەوا ئەم جارە گفتوگۆی جیدی لەسەر دەکرێت.

ئارتۆرۆ ڤیدال، گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەڕن میوشنین تا ساڵی 2019 بەردەوام دەبێت، بە پێی هەواڵەکانیش یانە باڤارییەکە تا هاوینی داهاتوو چاوەڕێی گەڕانەوەی ئاستی ڤیدال دەکات، بە پێچەوانەش فرۆشتنی یاریزانەکە کارێکی چاوەڕوان کراو دەبێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply