ئەگوێرۆ وادەی جێهێشتنی مانچستەرستی دیاریکردووە

یاریگا-سێرجیۆ ئەگوێرۆ  گۆڵکاری مێژوویی یانەی مانچستەر ستی رایگەیاند گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و لە ٢٠١٩ ستیزن جێدەهێڵێت.

ئەگوێرۆ هەفتەی رابردوو چووە پێشەنگی گۆڵکارانی مێژووی مان ستی . ناوبراو بۆ لە کەمپی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ رۆژنامەنووسان وتی “راپۆرتێکم بینی گووایە ئەیسی میلان و ریاڵ مەدرید منیان دەوێت و خەونی گەڕانەوە بۆ ئیندیپێندت لەباردەچێت بەڵام من هەمیشە وتوومە دەگەڕێمەوە ئیندیپێندنت پاش تەواوبوونی گرێبەستەکەم لە ٢٠١٩. ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ ستیزن بەڵام  بژاردەی یەکەم هەر گەڕانەوەیە بۆ وڵاتەکەم”.

ئەرژەنتین رۆژانی شەممە و سێ شەممەی داهاتوو لە دوو یاری دۆستانەدا روبەرووی رووسیا و نێجیریا دەبێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply