ڕاهێنەری بەڕازیل چەند گۆرانکارییەک لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی دەکات

یاریگا

لە دەستپێکی یارییە خۆئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ مۆندیالی ڕوسیا، بڕیارە هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرانبەر ژاپۆن یاری بکات، بۆ ئەم یارییەش تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە چەندین گۆڕانکاری ئەنجام دەدات.

بەگوێرەی میدیاکان، ڕاهێنەری بەڕازیل دەیەوێت 5 گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکی بکات و بۆ یەکەمین جار پێنج یاریزان بەیەکەوە لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێ بکات، بەگوێرەی دوایین یەکەی مەشقی هەڵبژاردەکە کەلە یاریگای( باخچەی شازادەکان)ی پاریس سان جێرمان بەڕێوە چوو، تیتی بڕیارە فیرناندینۆ لە بری ئەگۆستۆ یاری پێ بکات هەروەها جولیانو لە بری پاولینیۆ و دانیلۆ لە بری دانی ئالڤیس، هەروەها تیگۆ سیلفا و جیمیرسۆن لە بری میراندا و مارکینۆس یاری پێ بکات.

هەر سەبارەت بە کامپی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەڕازیل، دوینێ فلیپ کۆتینیۆ پەیوەندی بە مەشقەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرد، بەلام یاریزانەکەی یانەی لیڤەرپول بۆ یاری ژاپۆن بەشداری ناکات و خۆی بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرانبەر ئینگلتەڕا ئمادە دەکات کە بڕیارە لە ڕۆژی 14-11 لەسەر یاریگای وێمبلی ئەنجام بدرێت.

ئاشکرایە کە تیتی ڕاهێنەری بەڕازیل بڕیارە لە مانگی پێنجی ساڵی 2018 لیستی یاریزانەکانی بۆ مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا بە فەرمی پێشکەش بە فیفا بکات .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply