نێیمار خۆی لە پاریس سان جێرمان دوور دەخاتەوە و ریاڵیش چاودێری دەکات

یاریگا

هەڵسوکەوتە سەیرەکانی نێیمار جۆنیۆر لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان درێژەی هەیە، بەپێی رۆژنامەیەکی کەتەلۆنیش یاریزانەکە لە دوایین یاری لیگ یەکی فەرنسا لەگەڵ یانەکەی بە ئەنقەست خۆی لە یارییەکە دوور خستوەتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە نێیمار بۆ ئەوەی لە سەرەتای مەشقەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامادەبێت، بە بیانووی پێکان خۆی لە یانەی پاریس دوورخستەوە و لەگەڵ پەیوەندی کردنیشی بە هەڵبژاردەی سامبا ئاسایی مەشقەکانی خۆی لەگەڵ تیپەکە ئەنجامدا و هیچ ئاسەوارێکی پێکان بە یاریزانەکەوە بەدی نەکرا، سپۆرت، لە درێژەی هەواڵەکەی دەڵێت” کە ماوەی ڕابردوو کێشەی زۆر نێوان نێیمار ئمێرێی ڕاهێنەر هەیە و پێشتریش لەگەل کاڤانی کێشەی هەبوو، بە پێی هەواڵەکانیش ئەگەری بەهێز هەیە پاریس ڕاهێنەرەکەی بگۆڕێت.

لە لایەکی دیکەوە هەر سەبارەت بە (نێیمار) ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) لێکدانەوەیەکی جیاوازی بۆ ڕووداوەکان هەیە، ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی کردوە کە نییمار بۆتە ئامانجێکی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید و پێرێز کە بەم دواییە بەگوێرەی هەندێک هەواڵ چاوی بە باوکی نێیمار کەتوە و باسی ئەو بابەتەش کراوە، ئەو هۆیانەش زا لە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس دەکات هەنگاوی بە پەلە بهاوێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئەستێرە زێڕینەکەی بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply