زێدان پلانێکی تایبەتی بۆ گەڕانەوەی bbc داڕشتوە

یاریگا

 

زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ڕیال مەدرید پلانێکی تایبەتی داڕشتوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە bbc ڕیال مەدرید کە لە بەیل و بن زیمە و کریستیانۆ پێک هاتوە، بەهێزەوە دەرکەون و ئاستی جاران پیشان بدەن.

ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆنالدۆ و بن زیمە بە خراپترین کاتەکانیان تێپەڕ دەبن، ئەم دوو هێرشبەرە هەر یەکەو تەنها تاکە گۆڵێکی لە لیگا تۆمار کردوە، لە کاتێکدا بەیل لە کۆی چوار یاریدا دوو گۆڵی تۆمار کردوە و ئێستاش لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە، سەبارەت بە داهاتووی bbc زێدان لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەکە دەڵێت، زۆرم پێ خۆش بوو کە هەر سێکیان بن زیمە و ڕۆنالدۆ و بەیل لە یارییەکانی فیفا دەی لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان دوورن، من ئەوەم بۆ بەرژەوەندی خۆمان بەکار هێناوە بۆ ئەوەی کار لەسەر گەڕانەوەی بەهێزی ئەو 3 یاریزانە بکەم، من پلانێکی تایبەتم بۆ دارشتوون، بەڵام ناتوانم باسی ئەو پلانەتان بۆ بکەم، ڕەنگە لە یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید شتێک لە کاریگەری ئەو پلانە دەرکەوێت”.

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە خراپترین دەستپێکی لە لیگای ئیسپانیا هەبوو بەر بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، مێرەنگی لەوساتەدا بە جیاوازی 8 خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگی خولەکە دوا کەوتوە و بە جیاوازی 4 خاڵیش لەگەڵ ڤالەنسیای دووەمی ڕیزبەندی جیاوازی هەیە، یاری داهاتووی یانەکەش ڕۆژی 18 ئەم مانگە لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێت و یارییەکەش لە دەرەوەی یاریگای یانەی شاهانە دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply