مێسی ناوی ئەو هەڵبژاردەیە ئاشکرا دەکات کە نایەوێت ڕووبەڕووی بێتەوە

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، لیۆنێل مێسی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئارجەنتین و یانەی بارسێلۆنا باسی هیوایەکانی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیال کرد و ناوی ئەو هەڵبژاردەیەی ئاشکرا کرد، کە نایەوێت لەگەڵ تانگۆ ڕووبەڕووی بێتەوە.

لەم بارەیەوە، مێسی لە چاوپێکەوتنێکی ئێزگەی (TYC) سپۆرت گوتی ” نامەوێت ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ببینەوە، ئەوان هەڵبژاردەیەکی بەهێزن و ڕکابەری نازناوەکە دەکەن، لەوانەشە لە تیروپشک بەر ئێمە بکەون، من حەز ناکەم بەرانبەر ئەوان یاری بکەم، بەهای هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرزە و یاری کردن بەرانبەر ئەو تیپە کارێکی قورس دەبێت”، مێسی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی ” خەون بە بردنەوەی جامی مۆندیال دەبینم، گەر ئەو خەونەش بێتە دی ئامادەم بەپێ لە ماڵەکەمەوە بۆ شاری نیکۆلاس دی لۆس بڕۆم و 45 کیلۆمەتر ببڕم.

دەربارەی ئەو هەڵبژاردانەی کە بە پاڵێوراویان دەزانێت بۆ بردنەوەی مۆندیالی ڕوسیا ئەفسانە ئارجەنتینییەکە گوتی ” بەڕازیل و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و فەرەنسا بەهێزترین ئەو هەڵبژاردانەن کە لە بردنەوەی مۆندیال نزیکن.

لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکە سەبارەت بە کۆتایی پێ هێنانی کاروانی وەرزشی خۆی لە یانەی (بارسا) لیۆ مێسی دەڵێت ” مەرج نییە کاروانی وەرزشی من لە بارسێلۆنا کۆتایی پێ بێت، من خوازیارم کۆتایی یاری کردنم لەگەڵ ئۆڵد بۆیزی ئارجەنتینی بێت، نازانم چی ڕوو دەدات، بەڵام ئەوە یەکێکە لەو کارانەی کە بەرنامەم بۆ داڕشتوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply