جارێکیتر لێڤاندۆڤێسکی رەخنە لە کارگێڕی بایەرن دەگرێت

یاریگا-رۆبەرت لێڤاندۆڤێسکی وانە لە رابردوو وەرناگرێت و جارێکیتر رەخنە لە کارگێڕی و سیاسەتی بایەرن میونشن دەگرێت.

لێڤا زیاتر لە جارێک تووشی کێشە هاتووە بەهۆی ئەوکارەیەوە  بەڵام ئەمڕۆ بۆ رۆژنامەنووسان وتی “نابێت خۆمان بخەڵەتێنین، تیمەکە پێویستی بە هێنانی یاریزانی پلەیەکە، هەموو یانەیەکیش پێویستی بەوەیە بۆ چالاکترکردنی و هێنانی شێوازی نوێ. تا ئێستا توانیومانە بە باشی بیهێنین چونکە سەرەڕای یاریزانە بە تەمەنەکان ، یاریزانی لاوی وەکو کیمیچیشمان هەیە کە جێگەی فیلیپ لامی گرتۆتەوە بەڵام یاریزانی جێگرەوەی دیکەمان نیە بۆ پێگەکانی دیکە”.

شەش یاریزانی بایەرن میونشن تەمەنیان سەروو ٣٠ ساڵە و زۆرێکیش هۆکاری دوورکەوتنەوەی ئەو یانەیە لە ململانێی ئەورووپییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە. ئەمەش سێهەم جارە گۆڵکارە پۆڵەندییەکە رەخنە لە سیاسەتی کڕینی یاریزانانی یانەکەی دەگرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply