ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی پێشووی خۆی لە یانەیەکی گەروەی پرێمەرلیگ وەردەگرێتەوە

یاریگا

بەهۆی ناجێگیری ئاست و ئەنجامەکانی، یانەی ریاڵ مەدرید پلانی ئەنجامدانی چەندین گرێبەستی گرنگی لە ماوەی داهاتوودا هەیە، بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵی رۆژنامیەەکی ئینگلیزیش مێرەگی داوای یاریزانێکی پێشووی خۆی دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی (زە صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە گەڕاندنەوەی (خوان ماتا)ی یاریزانی پێشووی یانەکە و ئێستای شەیتانە سورەکان دەکات، بە تایبەتی دوای پشت پێنەبەستنی مۆرنیۆ بەو یاریزانە و نزیکبوونی وادەی تەواو بوونی گرێبەستەکەی، بۆیە ئەگەری هەیە لە هاوینی داهاتوو ریاڵ مەدرید بەخۆڕایی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ڕۆژنامە ئیگلیزییەکە لە هەمان کاتدا ئاماژەی کردوە کە مۆرینیۆ بۆ ئەوەی یاریزانەکە بێ سوود لە یانەکە نەڕوات بە نیازە گرێبەستێکی تازە بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ یاریزانە واچۆ بکات و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەش بە پارەیەکی باش دیاری بکات بۆئەوەی بە بەرزترین نرخ یاریزانە بفرۆشن.

خوان ماتا، کە تەمەنی 29 ساڵ دەبێت و لە 2014 وە لە یانەی چێلسی لەندەنی پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان کردوە و پێشتریش بۆ لە لیگای ئیسپانیا بۆ هەردوو یانەی ڤالەنسیا و ریاڵ مەدرید یاری کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply