یۆنان لەترسی گێرەشێوێنان ئاسایشی یاریگاکەی بەر لە یاری کڕواتیا توندتر کرد

یاریگا

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یاری هەڵبژاردەی یۆنان بەرانبەر کڕواتیا لە پاشکۆی مۆندیالی ڕوسیا، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی یۆنانی ڕایگەیاند کە ئامادەکارییە ئەمنییەکانییان بۆ ئەو یارییە گرنگە بە ڕووی گێرەشێوێنان توندتر کردوە.

لەم بارەیەوە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی یۆنان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت ئاماژەی کردوە، کە پشکنینی ورد بۆ هەموو هاندەرانی ئامادەبوونی نێوی رایگا دەکرێت و هیچ هاندەرێکیش ناتوانێت بێ ناسنامەی فەرمی خۆی جگە لە بلیتی یارییەکە بچێتە ژوورەوە، ئەوەش لە کاتێکدا هاتوە کە یاریگاکانی یۆنان و هاندەرانی یۆنان بەوە ناسراون کە لە یارییە گرنگەکان کاری ناشیاو ئەنجام دەدەن و زۆر جاریش کێشە دروست دەکەن.

ئاشکرایە کە یۆنان لە یاری چوونی پاشکری مۆندیالی ڕوسیای 2018 لەسەر یاریگای کارای سکاکیس بەرانبەر هەڵبژاردەی کڕواتیا یاری دەکات و یاری گەڕانەوەش دوای چەند ڕۆژێک لە یاریگای بەرانبەر ئەنجام دەدرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply