شەڕی سارد نێوان نێیمار و ئیمیرێ ڕاهێنەری پاریس بەردەوامە

یاریگا

سەرەڕای وەستانی یاری خولەکانی ئەوروپا بەهۆی یارییەکانی فیفا دەی، بەلام ڕۆژنامەکانی فەرەنسا تا ئێستاش تیشکیان خستوەتە سەر کێشەکانی نێوان نێیمار و ئیمێرێی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی.

ڕۆژنامەی (لیکیب) ی بە ناوبانگ بە مانشێتی گەورە نووسوییەتی ” وەرزێکی نوێ لە شەڕی سارد نێوان نێیمار و ئیمێرێ دەستی پێکرد”، لە هەواڵەکەدا ڕۆژنامە فەرەنسییەکە ئاماژەی کردوە کە شەڕی سارد. ناکۆکییەکانی نێوان نێیمار و ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان هەر بەردەوامە و چووەتە قۆناغێکی تازەوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە نێیمار هیچ متمانەیەکی بە تواناکانی ڕاهێنەرەکەی نییە، بۆیە بۆشاییەکەی نێوان یاریزانە بەڕازیلییەکە و ئیمێرێ زۆر زیاتر بووە “.

نێیمار جۆنیۆر، کە لە سەرەتای ئەم وەرزە دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کردوە، بەڵام لەگەڵ درەوشانەوەی ئەستیرەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بووە لایەنی گەرمی دوو کێشە لە یانەکەی یەکەمیان لەگەڵ کاڤانی هێرشبەری ئۆڕۆگوایانی یانەکە و دوایین کێشەش لەگەڵ راهێنەر دروست بووە.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply