محەمەد سەلاح لە یانەیەکی گەورەی لیگای ئیسپانیا داوا دەکرێت

یاریگا

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئینگلیزی ناسراو، یانەیەکی گەورەی لیگای ئیسپانیا داوای (محەمەد سەلاح)ی ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسر و یانەی لیڤەرپول دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە پارەیەکی زۆر سەرف بکات.

ڕۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە محەمەد سەلاح لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە چەندین یانە داوادەکرێت، بەڵام یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید زۆر سەرقاڵی کڕینی سەلاحە و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە بری 50 ملیۆن پاوەن بۆ هێنانی فێرعەونە میسرییەکە سەرف بکات، هەر لە هەواڵەکەدا هاتوە کە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیە (کاراسکۆ) بخاتە نێو گریبەستەکە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لیڤەرپول وەربگرێت.

ئاشکرایە کە ئالتلەتیکۆ مەدرید سزاکانی فیفای لە کاتی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە سەر هەڵدەگیرێت بۆیە سیمیۆنی راهێنەر دەیەوێت کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرز بکڕێت و محەمەد سەلاحیش کە یەکێکە لە باشترین گۆڵکارەکانی یانەکەی و پرێمەرلیگ بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە لیگای ئیسپانیا بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply