پاریس سان جێرمان بە یەک شێوە لە کێشەی کڕینی نێیمار ڕزگاری دەبێت

یاریگا

کێشەی کڕینی نێیمار لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا دوای شکاندنی گرێبەستەکەی کۆتایی هات، بەڵام لەگەڵ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کۆتایی نەهاتوە و درێژەی دەبێت.

ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرنسی ڕایگەیاند کە ناسڕ خلێفی، سەرۆکی یانەکە لە کێشەدایە، لەبەر ئەوەی پێویستە بۆ سلماندنی ئەوەی کە یانەکە داهاتی باشی هەبووە و توانیویەتی بەشێک لە خەرجییەکانی نێیمار پڕ بکاتەوە پێویستی بە لانی کەم بە 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، کە سەرچاوەکەی دیار بێت، بە پێچەوانەوە یانە پاریسییەکە ڕووبەڕووی سزاکانی یوفا دەبێتەوە،

بەگوێرەی ئێزگەی مۆنتی کارلۆ، یانەی پاریس ئەگەری هەیە بتوانێت ئەو بڕە پارەیە لە مافی گواستنەوەی یارییەکانی یانەکە و بلیتی یارییەکان و سپۆنسەرەکانی یانەکە بەدەست بهێنێت، هەروەها یانەی پاریس هەر یەکە لە دی ماریا و لۆکاس مۆرا و کیفن ترامپی گۆڵپارێزی بۆ فرۆشتن ڕاگەیاندوە.

ئاشکرایە کە پاریس نێیماری بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ دوای شکاندنی گریبەستەکەی لەگەڵ بارسا بۆ ریزەکانی گواستوەتەوە، جگە لەوەش مباپی بە خواستن هێناوە و بریارە بۆ وەرزی داهاتوو بە بری 180 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی فەرمی لەگەڵ ئەویش واژۆ بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply