ڕیاڵ مەدرید سوپڕایزێکی بۆ کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئامادە کردوە

یاریگا

وێرای ئەوەی (کریستیانۆ رۆناڵدۆ) ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە لیگای ئیسپانیا تەنها تاکە گۆڵیکی تۆمار کردوە، بەڵام یانەی شاهانە سوپڕایزێکی خۆشی بۆ یاریزانە پورتوگالییەکە ئامادەکردوە.

لەم بارەیەوە، (ئیدواردۆ ئیندا)، ڕۆژنامەنووسی ناسراو لە بەرنامەی (ئالتشێرینگیتیۆ) گوتی ” مێسی لەگەڵ تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە وەردەگرێت، لە کاتێکدا ڕۆناڵدۆ ساڵانە 23 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بۆیە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستێکی تازە لەگەڵ رۆناڵدۆ واژۆ بکات، بەپێی گرێبەستەکە ساڵێکی دیکە بۆ مانەوەی دۆن ڕۆنالدۆ زیاد دەکرێت و گرێبەستەکەی لە بری ساڵی 2021 بۆ 2022 درێژ دەکرێتەوە، لە هەمان کاتیشدا مووچەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە”، بڕیارە ئەو کارەش دوای مەراسیمی خەڵاتی (بالۆن دۆر)ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تێیدا ڕۆنالدۆ پاڵێوراوی یەکەمە بۆ ئەوەی پێنجەمین تۆپی زێڕینی باشترین یاریزنی جیهان بباتەوە.

ئاشکرایە ڕۆنالدۆ لە دوایین لێدوانەکانیدا هیچ ڕەخنەیەکی لەسەر بری مووچەکەی نەبووە ، بەڵام ڕەخنەی لە دەستەڵاتی باجی ئیسپانی گرتوە، کە تێیدا ڕۆنالدۆ بە خۆدزینەوە لە بری زیاتر لە 14 ملیۆن یۆرۆ تاوانبار کراوە و کەیسەکەش تا ئێستا کۆتایی پێ نەهاتوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply