ووتەی پیرلۆ بۆ هاندەرانی نیویۆرک و کاری داهاتووی

 

یاریگا-ئەندریە پیرلۆ یاریزانی ناوداری ئیتاڵیا بەفەرمی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند و چاوی لە کاری راهێنەرایەتییە.

پیرلۆ بە یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت و دوێنێش کۆتا یاری خۆی بە درێسی نیویۆرک ستی ئەنجامدا.

ناوبراو پاش یارییەکە وتی “دەمەوێت پێتان بڵێم کە ئەمە تەنیا دواین یاریم نەبوو لەگەل نیویۆرک بەڵکو دواین یاریشم بوو لە جیهانی تۆپی پێ دا وەکو یاریزانێکی پیشەگەر. سوپاسی هەمووان دەکەم بۆ ئەو خۆشەویستی و میهرەبانیان لەم شارە جوانە لەو ماوەیەی لێرەبووم. سوپاسی هاندەران و راهێنەر و یاریزانان دەکەم ، هەمووکاتێک لە دڵمدا دەبن”.

گرێبەستی ناوبراو لە مانگی ١٢دا کۆتایی دەهات بەڵام بەهۆی ماڵئاوایی نیویۆرک ستی لە قۆناغەکانی کۆتایی خولی ئەمریکادا هیچ یارییەکیان نەما ئەنجامی بدەن. پێشبینی دەکرێت پیرلۆ  پێ بنێتە جیهانی راهێنەری و یەکەم ئەرکیشی دەبێتە یاریدەدەری ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە چێڵسی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply