ڕاهێنەری بارسا دەستبەرداری چەند یاریزانێک دەبێت و داوای دوو ئەستێرەش دەکات

یاریگا

ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری بارسێلۆنا وێرای گرتنی پێشەنگی لیگا لە بارودۆخی یانەکەی ڕازی نییە و بڕیاری داوە چەند یاریزانێک دوور بخاتەوە یان بفرۆشێت، بۆ ئەوەی چەند گرێبەستێکی تازە واژۆ بکات.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ڤاڵڤێردی لەگەڵ (سیگۆڕا) ی بەڕێوەبەری وەرزشی تازە ڕێک کەوتوە ، بۆ ئەوەی چارەسەرێک لەو یاریزانانە بکات کە لە پلانەکانی ڤاڵڤی شوێنیان نابێتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە هەر یەکە لە ئاردا تۆران و ئاندرێ گۆمێژ و باکۆ ئەلکاسێر نەخوازراون هەروەها جگە لەوانە هەریەکە لە دینس سوارێز و دیلیوڤیۆش ئەگەری فرۆشتنیان هەیە.

لەبەرانبەر ڕۆیشتنی ئەو یاریزانانە یانەی بارسێلۆنا لەسەر داوای ڤاڵڤێردی هەریەکە لە (ئەنتوان گریزمان) ئەستێرەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و (فیلیب کۆتینیۆ) ئەستێرەی لیڤەرپول وەک ئامانجە سەرەکییەکانی یانەکە دەستنیشان کراون.

ڤاڵڤێردی لە دەستپێکدا لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بە دوو دۆڕاندنی یەک بەدوای یەک بەرانبەر ریال مەدرید لە کلاسیکۆی ئیسپانیا کارەکەی دەستپێکرد، بەلام لە ئێستەدا بە تۆمار کردنی 10 بردنەوە و یەکسانبوون لە یەک یاری پێشەنگی لیگای داگیر کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply