فەرمی : دەیڤد مۆیس بووە راهێنەری وێستهام

یاریگا-یانەی وێستهامی لەندەنی بەفەرمی دەیڤد مۆیسی وەکو راهێنەری نوێ راگەیاند.

پاش ئەنجامە خراپە یەک لەدوای یەکەکان سەرەنجام سلاڤین بیلیچ دوورخرایەوە. ئەمڕۆش راگەیەندرا  دەیڤد مۆیسی راهێنەری پێشووی  ئێڤەرتۆن و مانچستەر یونایتد  لە جێگەکەی دەست بەکاردەبێت.

وێستهام سەرەڕای کڕینی خافیێر هێرناندێز و مارکۆ ئارناتۆڤیچ و  جۆ هارت  و چەند یاریزانێکی دیکە بەڵام لە پلەی ١٨هەمی پریمەرلیگدایە بە نۆ خاڵ لە ١١ یاریدا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply