ئیمێنالۆ : کریستنسن بەڵگەیە سیستەمی خواستنی چێڵسی کار دەکات

 

یاریگا-مایکڵ ئیمێنالۆ بەڕێوبەری پێشووی تەکنیکی یانەی چێڵسی  بەرگری لە سیستەمی گواستنەوەی یاریزانان دەکات لە چێڵسی پاش ئاستە بەرزەکەی ئەندریەس کریستنسنی دانیمارکی.

بەرگریکارە لاوەکە لەو خولەکە کەمەی لەم وەرزەدا پێی دراوە لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئاستی زۆر باشی نیشانداوە، بە تایبەت لە یاری هەفتەی رابردوودا بەرامبەر مانچستەر یونایتد.

ئیمینالۆ وتی “ئەندریەس دیارییەکی بەنرخی پێشکەشی من کرد بەو ئاستەی نیشانیدا، چونکە دەریخست کە گەشەی کردووە، گەشە یەکسانە بە هەوڵدان ، زەحمەت ، و کات تەرخانکردن. ئەو هەرسێکی ئەنجامداوە کە لە خواستن بەدەستی هێنا. نیشاندەری ئەوەیە کە سیستەمی فرۆشتنی یاریزانان بە خواستن لە چێڵسی سەرکەتووە”.

چێڵسی روبەرووی رەخنەی زۆر بووەتەوە لە بە خواستن دانی یاریزانە لاوەکانی و پشت نەبەستن پێیان ، سەرەنجام ئیمێنالۆی خاوەنی ئەو سیستەمە دوێنێ وازهێنانی راگەیاند بەڵام بەرهەمەکەی ئەندریەس کریستنسن بوو کە چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەورەی لێدەکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply