پیپێ هێرش دەکاتە سەر هاندەرانی ریاڵ مەدرید

یاریگا-پیپێ بەرگریکاری پێشووی ریاڵ مەدرید رەخنەی توند لە هاندەرانی  مێرەنگی دەگرێت پاش پەیوەندیکردنی بە بێشکتاشەوە.

ئەستێرە بە ئەزموونە پۆرتوگالییەکە بۆ بێین سپۆرت وتی “هاندەرانی ریاڵ مەدرید پێیان خۆش نابێت ئەمە دەڵێم ، خەڵکی دەڵێن ئەوان گەرموگوڕ و بە جۆش و خرۆشن بەڵام  پێچەوانەکەی راستە. هاندەرانی بێشتکاش زۆر گەرموگوڕن و کە دەچیتە نێو یاریگا هوتافەکانیان دەتخرۆشێنێت. دوای تەواو بوونی یارییەکانیش تا بەرەبەیان گوێمان لە هاوار هاوارەکانیان دەبێت”.

بێشکتاش لە پلەی سێهەمی خولی تورکیدایە ، لە کاتێکدا لە خولی پاڵەوانەکان یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply