پاریس سان جێرمان نرخی دی ماریای دیاری کرد

یاریگا

وا دیارە یانەی پاریس سان جێرمان بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی لەگەڵ یوفا دەیەوێت چەند یاریزانێک بفرۆشێت، بەپێی تازەترین هەواڵیش یانەکە نرخی فەرمی بۆ فرۆشتنی (دی ماریا) ئەستێرەی ئارجەنتینی یانەکە دیاری کردوە.

رۆژنامەی (سپۆرت 10) ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە، کە ئانتیرۆ هەنریکی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس ئاشکرای کردوە کە یانەکەی داوای 75 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی دی ماریا دیاری کردوە، بەپێی هەنریکی پاریس داوای ئەو برە پارەیە دەکات و نرخی کۆتاییشی لە 60 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نابێت، ڕۆژنامەکە لە کۆتایی هەواڵەکەدا ئاماژەی کردوە کە ئەو بڕە پارەیە بۆ یانە ئینگلیزییەکان ئاساییە هەروەها پارەکە بۆ یانە چینییەکانیش زۆر گونجاوە، بەڵام لەو ساتەدا دیماریا نایەوێت پەیوەندی بە خولی چینی بکات و خوازیارە لە یانەیەکی گەورە یاری بکات.

ئاشکرایە دی ماریا، کە پێشتر بارسێلۆنا ئامادەیی دەربڕیبوو بە بری 40 ملیۆن یۆرۆ بیکڕێت، دوای هاتنی نێیمار جۆنیۆر لە بارسێلۆنا و کیلیان مباپی لە مۆناکۆ خولەکەکانی یاری کردنی کەم بوونەتەوە و پێگەی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە یانەکە زامن نەکردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply