بە ڤیدیۆ ..ئاهەنگ گێڕانێک لەسەر شێوازی مێسی هەرایەکی گەورە لە یاری لیۆن دەنێتەوە

 

یاریگا

گۆڵی پێنجەمی یانەی لیۆنی فەرەنسی بەرانبەر سانت ئیتیان، کە تێیدا یاریزانەکە لەسەر شێوازی مێسی ئاهەنگی خۆشی گێڕا، خەریک بوو کارەساتێکی گەورەی لێ بکەوێتەوە کاتێک دەیان لە هاندەرانی یانەی ڕکابەری لیۆن هێرشیان کردە سەر یاریگا.

لەم بارەیەوە، بە پێی میدیاکان و ڤیدیۆی یارییەکە (نەبیل فەکیر) هێرشبەری لیۆن دوای تۆمار کردنی گۆڵی پێنجەمی یانەکەی بەرانبەر سانت ئیتیان لە خولەکی 83 دا، درێسەکەی بە ڕووی هاندەرانی یانەی سانت ئیتیان بەرز کردەوە و ئەوانیش دوای تۆمار کردنی پێنجمین گۆڵ لە یانەکەیان تووڕەیی دایگرتن و دەیان هاندەری یانەی سانت ئیتیان ڕژانە نێو یاریگا و ناوبژیوان بۆ زیاتر لە 35 خولەک یارییەکەی وەستاند و پۆلیسی نێو یاریگاش زۆر بە زەحمەت توانی بارو دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات و یارییەکە دوای ئەو ماوەیە تەواو کراو لە خولەکی 90 ناوبژیوان بێ هیچ کاتێکی زیاد کراو یارییەکەی تەواو کرد.

ئەوەش ڤیدیۆی ڕووداوەکە:

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply