ئیگاردی لە هەڵبژاردەی ئارجەنتین دوور دەخرێتەوە

یاریگا

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتین پێکهاتەی فەرمی هەڵبژاردەکەی بۆ هەردوو یاری دۆستانەی ڕوسیا و نێجیریا ڕاگەیاند و تێیدا ماورۆ ئیگاردی هێرشبەری ئینتەرمیلان لە پێکهاتەکە دوور خراوەتەوە.

لەم بارەیەوە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتین ئاماژەی کردوە کە دوور خستنەوەی ئیگاردی لە پێکهاتەکە بەهۆی پێکانی یاریزانەکەوەیە و هونەری نییە، ئیگاردی لە دوایین یاری ئینتەر میلان تووشی پێکان لە چۆکی هاتوە و بڕیارە چەند پشکنینێکی تایبەت ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی وادەی دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان دەربکەوێت.

ئەوەی خوارەوەش پێکهاتەی هەڵبژاردەی تانگۆیە بۆ هەردوو یارییە دۆستانەکە:

سێرجیۆ ڕۆمیرۆ، گوزمان، مارکیسین، ماسکیرانۆ، فازیۆ، میرکادۆ، مامانا، ئۆتامیندی، بیتزیلا، ئانسوا، سالیفۆ ، بانیگا، ئاکۆنا، باریدیس، ڕیگۆنی، کرانفیتیر، گۆمێز، بیرۆتی ، پێرێز، بیلۆچی، مێسی ، ئەکوێرۆ، دی ماریا . دیبالا ، بافۆن، بیندینتۆ.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply