کۆنتی هۆکاری تۆقە نەکردنی لەگەڵ مۆرینیۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا

لە لێدوانیکدا بۆ رۆژنامەکان، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری چێلسی هۆکاری تەوقە نەکردنی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان دوای یارییەکە ئاشکرا کرد.

کۆنتی لە لێدوانیکدا کە ڕۆژنامەی (میترۆ)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، گوتی ” تەوقە نەکردنم لەگەڵ مۆرینیۆ کارێکی گرنگ نییە و بەکێشەی نازانم، گرنگ ئەوەیە لە یاریگا ڕێز لە یەکتر بگرین، لە دەرەوەی یاریگا هەموو کەس ئازادە بە پێی ویستی خۆی و چۆنی بە باش دەزانێت هەڵس و کەوت بکات”، لە بەرانبەر قسەکانی کۆنتی جۆزێ مۆرینیۆ لە وەلامی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەو ڕووداوە گوتی “من هیچ شتێک نازانم، من لە لایەن خۆم چووم بۆ لای یاریدەدەرەکەی و تەوقەم لەگەڵ کرد، من وای هەژمار دەکەم کە تەقەم لەگەڵ ئەو کردوە”.

ئاشکرایە کە یانەی چێلسی لەسەر یاریگای خۆی دوێنێ توانی بە تاک گۆڵی مۆراتا یارییەکە لە مان یۆنایتد بباتەوە، دوای تەواو بوونی یارییەکەش کۆنتی ڕاهێنەری چێلسی خۆی لە تەوقە کردن لەگەڵ مۆرینیۆ دزیەوە، بەمەش ڕەخنەی زۆری لە لایەن ڕۆژنامەنووسان لێ گیرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply