یاریزانی یانەیەکی پرێمەرلیگ بەجەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا

یاریگا

لە بارودۆخێکی نادیاردا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یاریزانێکی بەڕازیلی پێشووی یانەیەکی پرێمەرلیگ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردوە و یانەکەشی بە فەرمی ئەمڕۆ هەواڵەکەی بڵاوکردوەتەوە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو 5/11/2017،  یانەی ستۆک سیتی ئینگلیزی بە فەرمی  ڕایگەیاند ، کە بەرگریکارێکی پێشووی یانەکە، کە ئێستا لە یانەی (شێریف تیراسپۆل)ی مۆڵدۆڤایی یاری دەکات، گیانی لەدەست داوە، بە پێی هەواڵەکان دیۆناتان تێشێرا، یاریزانی بە ڕەگەز بەڕازیلی و یانەی شێریف تیراسپۆل، لە تەمەنی 25 ساڵیدا و بەھۆی جەڵتەی دڵەوە، لە بەڕازیل کۆچی دوایی کردووە.

دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کۆچی دوایی دیۆناتان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی ستۆک ستی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو یاریزانە کرد و دڵتەنگیی خۆیان، بۆ کۆچی دوایی دیۆناتان، دووپات کردەوە.

دیۆناتان سێ ساڵ وەک بەرگریکاری یانەی ستۆک ستی یاری کرد، لە مانگی شوباتی ئەمساڵیش، پەیوەندیی بە یانەی شێریف تیراسپۆل کرد، کە پاڵەوانی یانەکانی مۆڵدۆڤیایە و  ئەم وەرزەش لە یۆرۆپا لیگ یاری دەکات.

وێنەکانی یاریزانەکە..

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply