ڕامۆس : بێنزیما ئەوکاتانەی گۆڵیش تۆمارناکات هەر دڵخۆشە !

یاریگا – لە هەفتەی 11 هەمی لالیگادا یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی لە یاریگای خۆیدا سەرکەوتنێکی گرنگ تۆماربکات و بە سێ گۆڵی وەڵام لە لاس پالماس بباتەوە .

ئەم هەفتەیەش جارێکی دیکە کریستیانۆ و بێنزیما نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و یاریزانەکانی هێلی ناوەند مەدریدیان ڕزگاکرد .

دوای یاریەکە ڕامۆس لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا سەبارەت بەو دوو یاریزانە وتی : کریستیانۆ کاتێک گۆڵ تۆمارناکات زۆر بە توڕەیی دەڕواتەوە بۆ ماڵەوە بەڵام بێنزیما بە پێچەوانەوە زۆر گرنگ نیە بە لایەوە ، ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە و دڵنیام بە زووترین کات دەگەڕێتەوە گۆڵ تۆمارکردن .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply