بارسێلۆنا بۆ یاری ڤالەنسیا ڕەنگە لە توانای دوو یاریزانی گرنگ بێ بەش بێت

یاریگا

لە یارییەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنا یانەکە بەهۆی پێکان لە تواناکانی سێرجی ڕۆبیرتۆ و ئانردێ گۆمێژ بێ بەش بوو، بەڵام بە پێی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئەگەری هەیە بۆ یاری ڤالەنسیا بارسا لە دوو ئەستێرەی سەرەکی دیکە بێ بەش بێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردوەتەوە کە هەردوو یاریزان جیڕاڕد پیکێ، سامویل ئۆمتیتی، هەردوو بەرگریکاری بارسا بەهۆی وەرگرتنی 4 کاریتی زەرد، لەگەڵ وەرگرتنی کارتی زەرد لە یاری داهاتوو بەرانبەر لیگانیس ناتوانن لە یاری لوتکە بەرانبەر شەمشەمەکوێرەکانی ڤالەنسیا یاری بکەن، بەمەش یاری نەکردنی هەر یەک لەم دوو یاریزانە کێشە بۆ هێڵی بەرگری یانەکە دروست دەکات.

ئاشکرایە کە هەردوو یاریزان پیکێ و ئۆمتیتی لە یاری دوێنێ شەو بەرانبەر سڤیلیا بەشداریان کرد، بەڵام هیچ کارتێکی زەردیان وەرنەگرت، بۆیە یاری داهاتوو مەترسیدار دەبێت بۆ ئەو دوو یاریزانە کە نابێت هیچ کارتێک وەربگرن گەر بیانەوێت لە یاری ڤالەنسیا ئامادەبن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply