” ئالێکسس سانچێز دەچێتە مانچێستەر سیتی “

Alexes Sanchez

Alexes Sanchez

یاریگا
کارل ھاینس رۆمینیگی, جێگری سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات کە ئالێکسس سانچێزی ھێرشبەری چیلیایی ئارسێنالی ئینگڵتەرا پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی دەکات.

رۆمینیگێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەنالی ” SKY SPORT” لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا وەرزی داھاتوو ھێرشبەری چیلیایی بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە؟ لە وەڵامدا یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات کە ئەو یاریزانە یانەی داھاتووی خۆی ئاشکرا کردووە و پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر سیتی دەکات.

سانچێز لەم دوو وەرزەی رابردوو لەلایەن بەرپرسانی ستیزنەوە گرنگی زۆری پێدراوە و پێدەچێت کۆتا وەرزی بێت لەگەڵ ئارسێنال و وەرزی داھاتوو ئەو یانەیە جێبێڵێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply