یاریزانێک بۆ ماوەی 10 ساڵ سڕ کرا

Kent Cup

Kent Cup

یاریگا
لە یاری نێوان ھەردوو تیپی ھۆلینگ بۆرن و لێنھام وێندێرز لە جامی تیپە میللیەکانی بریتانیا بە ھۆی لێدانی یاریزانێک لە ناوبژیوانی یاری, ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 10 ساڵ سڕ کرا.

رووداوەکە لەوەوە دەستی پێکرد کە میک برۆکزی ناوبژیوانی 59 ساڵی یارییەکە بە ھۆی توند یاریکردنی بێرت تاپێری یاریزانی تیپی ھۆلینگ بۆرن کارتی سووری بە رویدا بەرزکردەوە و دواتر ئەو یاریزانە بە توندی لە دەم و چاوی ناوبژیوان دەدات.

ھەربۆیە بەرپرسانی ئەو خولە بریاریاندا کە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 10 ساڵ لە بەشداریکردنی ھەموو چالاکیەکی بریتانیا سڕ بکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply