مۆرینیۆ تووڕەبوونی زێدان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار دەهێنێت

یاریگا

وا دیارە جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان دەیەوێت سوود لە کێشەکانی ڕیال مەدرید و تووڕەبوونی زیدان وەربگرێت، بەوەی کە هەوڵ بدات ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە بۆ شەیتانە سورەکان ڕازی بکات.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە مانچێستەر یۆنایتد دەیەوێت تووڕەبوونی زێدان لە دابەزینی ئاستی تۆنی کڕۆس بۆ خۆی بقۆزێتەوە و هەوڵ بدات یاریزانەکە بۆ یانەکەی بگوازێتەوە، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە مۆرینیۆ پەیوەندی بە یاریزانە ئەڵمانەکە کردوە بۆ ئەوەی بۆچوونی سەبارەت بە هاتنی بۆ شەیتانە سوورەکان بزانێت، هەر چەندە زیزۆ ئەستەمە لەسەر فرۆشتنی کڕوس ڕازی ببێت و لەبەر ئەوەی ئەو کڕۆس بە بەشێک لە پلانەکانی خۆی هەژمار دەکات.

لە هەمان کاتدا و سەبارەت بە هەمان بابەت، رۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی بەناوبانگ بڵاویکردوەتەوە، کە مانچێستەر یۆنایتد ئامادەیە بری 91 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی تۆنی کڕۆس سەرف بکات.

کڕۆس کە لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کردوە، تا ئیستا 9 پاڵەوانێتی لەگەڵ ڕیال مەدرید بەدەستهێناوە، بەڵام لەسەرەتای ئەم وەرزەدا ئاستی دابەزینی بەرچاوی پێوە بەدی کراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply