کۆنتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەیتانە سوورەکان چەند گۆڕانکارییەک دەکات

یاریگا

دوا بەدوای شکستە گەورەکەی یانەی چێلسی بەرانبەر ڕۆما لە چامپیۆنزلیگدا، بڕیارە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ، راهێنەری بلووز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یانەکەی چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی (زە صەن) بڵاویکردوەتەوە کە کۆنتی پێی وایە خراپی هێڵی بەرگری لە یاری رۆما هۆکاری شکستە قورسەکەبووە، بۆیە بڕیاری داوە لە یاری ئەمڕۆ بەرانبەر شەیتانە سوورەکان پشت بە داڤید لویز و گاری کاهێل نەبەتسێت، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە کۆنتی لە دوایین مەشقەکاندا یاریزان ئەندریاس کریستنسن ی لە شوێنی داڤید لویز یاری پێ کردوە، بەڵام شوێنگرەوەی گاری کاهێل دیار نیە.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی، کە بە ساتێکی خراپ لەگەڵ بلووز تێپەڕ دەبێت، لە لێواری لە دەستدانی پۆستەکەیەتی بە تایبەتی دوای لە یارییەکانی ئەم دواییە لەگەڵ بلووز چەندین شکستی بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەتی دوای فەرامۆش کردنی ڕاهێنەرەکە لە لایەن (ئابرامۆڤیچ)ی سەرۆکی یانەکە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply