مباپی ڕیکۆردێکی نایاب تۆمار دەکات

یاریگا

ڕۆژ دوای رۆژ کیلیان مباپی یاریزانی لاوی تازەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەیسەلمێنێت کە یاریزانێکی ئاسایی نییە، مباپی لە یاری دوێنێ شەو بەرانبەر ئانجێرس دوو گۆڵی تۆمار کرد و ڕیکۆردێکی نایابیشی تۆمار کرد.

ماڵپەڕی (ئۆبتا) کە تایبەتە بە ئامارەکان بڵاویکردوەتەوە کە مباپی تاکە یاریزانی لاوە کە لە تەمەنی 18 ساڵیدا بتوانێت 20 گۆڵ لە خولی فەرنسی تۆمار بکات، بە گوێرەی ماڵپەڕەکە ئەو کارە لە 40 ساڵی ڕابردوودا ڕووی نەداوە هەروەها یاریزانەکە بەو ئاستەی پێشکەشی دەکات پاڵێوراوە بۆ ئەوەی ڕیکۆردی گەورەتر تۆمار بکات.

مباپی کە بە شێوەی خوساتن بۆ یانەی پاریس سان جێرمان یاری دەکات، چاوەڕیش دەکرێ بە فەرمی یبۆ وەرزی داهاتوو بچێتە یانە پاریسییەکە لە یارییەکەی دوێنێ دا بەرانبەر ئانجیڕس توانی دوو گۆڵی جوان تۆمار بکات و گۆڵیکیش بۆ کاڤانی دروست بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply