مانچێسته‌ر سیتی X ئارسیناڵ … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (5:15) خولەكی عه‌سر بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی نایابی ئینگلیزیدا، یانەی مانچێسته‌ر سیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی لە نێو یاریگای (ئیتیحاد)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی ئارسیناڵ دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمڕۆیان بڵاودەكەینەوە:-

1- مان سیتی له‌ دواین 9 ڕوبه‌ڕوبونه‌ی له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 4 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 4 یاریشدا یه‌كسان.

2- ئارسیناڵ له‌ دوایین 17 یاری له‌ به‌رامبه‌ر شه‌ش یانه‌ به‌هێزه‌كه‌ی پریمه‌رلیگ، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 9 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 7 یاریشدا یه‌كسان.

3- ئارسیناڵ ته‌نها 4 خاڵی له‌ یاریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا به‌ده‌ست هێناوه‌.

4- مان سیتی سێیه‌م یانه‌یه‌ له‌ مێژووی پریمه‌رلیگدا، 28 خاڵ له‌ 10 یاری سه‌ره‌تای وه‌رز به‌ده‌ست بهێنێت. پاش چێڵسی له‌ وه‌رزی (2005-2006) و مان سیتی له‌ وه‌رزی (2011-2012).

5- تیۆ واڵكۆتی هێرشبه‌ری ئارسیناڵ له‌ نێو یاریگای (ئیتیحاد)  3 گۆڵی تۆماركردووه‌، زیاتر له‌ هه‌ر یاریزانێكی تری ئارسیناڵ.

6- مان سیتی له‌ دوایین 4 یاری پریمه‌رلیگدا، 20 گۆڵی تۆماركردووه‌، زیاتر له‌ كۆی گۆڵه‌كانی 18 یانه‌ی به‌شداربووی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌.

7- سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری مان سیتی له‌ دوایین 7 یاری له‌ به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، 5 گۆڵی تۆماركردووه‌.

8- لیرۆی سانی به‌شداری 11 گۆڵی ئارسیناڵی كردووه‌ له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگدا، زیاتر له‌ هه‌ر یاریزانێكی تری ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ، 6 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 5 گۆڵیشی دروست كردووه‌.

9- ئێستا مان سیتی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ، له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش سێرجیۆ ئه‌گوێرۆیه‌ به‌ تۆماركردنی 7 گۆڵ.

10- ئێستا ئارسیناڵ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی پریمه‌رلیگدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئه‌لێكسانده‌ر لاگازێته‌ به‌ تۆماركردنی 5 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply