مۆراتا باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆرینیۆ دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەکان ئالڤارۆ مۆراتا، ئەستێرەی یانەی چێلسی باسی بەهێزی پەیوەندییەکاین خۆی تا ئەو ساتەش لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکام کرد.

مۆراتا بە ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی گوت” پەیوەندیم لەگەڵ مۆرینیۆ تا ئێستا زۆر باشە و بە بەردەوامی قسە لەگەڵ یەک دەکەین، ئەوە قەد لە بیر ناکەم کە ئەو هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو کە من گرێبەست لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بکەم، ئەو یەکەمین ڕاهێنەری من بووە، بۆیە هەمیشە پەیوەندیمان بەهێزە و باسی تۆپی پێ و شتی دیکەش بە یەکەوە دەکەین، من زۆر ڕێزی لێدەگرم، بەڵام لە نێو یاریگا کارەکە جیاوازە، من ئەو کات هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی بەسەر تیپەکەی ئەودا سەرکەوتن تۆمار بکەین، ئەوان ڕکابەری ئێمەن.

ئاشکرا کە مۆراتا دووەمین یاریزانە کە دوای جێهێشتنی مۆرینیۆ ئاماژە بە باشی پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆرینیۆ بکات، پێشتریش سیسک فابریگاس، بە هەمان شێوەی مۆراتا دوای ڕۆیشتنی ئاماژەی بە باشی پەیوەندییەکانی بە سپێشەڵ وەن کردبوو.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply