ئینتەر میلان بە دیاری کردنی نرخێکی خەیاڵی بۆ ئیگاردی ڕیاڵ مەدرید شۆک دەکات

یاریگا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بایەخدانی ریاڵ مەدرید بە ڕازی کردنی (ماورۆ ئیگاردی) هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، یانە ئیتالییەکە نرخێکی خەیاڵی بۆ هیرشبەرە ئارجەنتینییەکە دادەنێت.

لەم بارەیەوە، بیرۆ ئۆسیلۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەر میلان بە رۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ڕاگەیاندوە کە ئەوان ئیگاردی نافرۆشن، بەڵام هەر کاتێک خۆی ئارەزووی هەبوو یانەکە جێ بهێڵێت، لەو کاتە ئەو یانەیەی ئیگاردی دەوێت پێویستە بری 150 ملیۆن یۆرۆی بەهای شکاندی گرێبەستەکەی بدات، لەو کاتەدا ئێمە هیچ لاریمان نابێت.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید بەهۆی فرۆشتنی مۆراتا و ماریانۆ و ڕۆدریگێز، پێکانە بەردەوامەکانی بەیل ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە لە هێڵی هیرشبردن بووەتەوە، بۆیە بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان یانە مێرەنگی دەیەوێت چەند گربەستێکی تازە واژۆ بکات، کە یەکیان ئیگاردییە ، هەروەها جگە لەو هاری کین و دایلی ئالی و لیڤاندۆسکی لە لایەن ڕیاڵ مەدریدەوە بایەخیان پێ دراوە و ئەگەری بەهێز هەیە یانەی شاهانە بۆ گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێک بکات.

 

یانەی ریاڵ مەدرید دوای تێپەڕبوونی 10 گەڕ پلەی سییەمی لیگای ئیسپانیای گرتوە و بە جیاوازی 8 خاڵ دوای بارسێلۆنای پێشەنگ دێت و یانەی ڤالەنسیاش دووەمی ریزبەندییەکەی قایم کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply