بوروسیا دۆرتمۆند X بایرن میونخ … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – كاتژمێر (8:30) خولەكی ئەمشەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی ئه‌ڵمانیدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە نێو یاریگای (سیگناڵ ئیدونا پارك)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی بایرن میونخ دەكات، ئه‌م یاریه‌ به‌ گرنگترین یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆندزلیگا داده‌نرێت، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو یانەكە پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشەویان بڵاودەكەینەوە:-

1- له‌ دوایین 10 روبه‌روبونه‌وه‌یان له‌ خولی ئه‌ڵمانیدا، بایرن میونخ 6 یاری بردۆته‌وه‌ و بروسیا دۆرتمۆندیش 1 یاری، له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- دۆرتمۆند له‌ دوایین 3 یاری له‌ بۆندزلیگادا، هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌، له‌ 2 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 1 یاریشدا یه‌كسان.

3- بایرن له‌ دوایین 3 یاری له‌ بۆندزلیگادا، هیچ یاریه‌كی نه‌ۆدراندووه‌، هه‌ر 3 یاریه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌، 8 گۆڵی تۆماركردووه‌ و هیچ گۆڵێكیشی لێ تۆمارنه‌كراوه‌.

4- دۆرتمۆند له‌ دوایین 5 یاری نێو یاریگای خۆی له‌ به‌رامبه‌ر بایرن له‌ خولی ئه‌ڵمانیدا، ته‌نها 1 یاری بردۆته‌وه‌، له‌ 2 یاریدا دۆراوه‌ و له‌ 2 یاریشدا یه‌كسان.

5- پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی یۆپ هاینكس بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی بایرن میونخ، هیچ یاریزانێك هێنده‌ی كینگسلی كۆمان به‌شداری گۆڵه‌كانی بایرنی نه‌كردووه‌، 2 گۆڵی تۆماركردووه‌ و 2 گۆڵیشی دروست كردووه‌.

6- بوروسیا دۆرتمۆند له‌ دوایین 3 یاری بۆندزلیگادا، 9 گۆڵی لێ تۆماركراوه‌، له‌ كاتێكدا له‌ 5 یاری سه‌ره‌تای خوله‌كه‌ هیچ گۆڵێكی لێ تۆمار نه‌كرابوو.

7- بایرن میونخ له‌ دوایین 20 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌ خولی ئه‌ڵمانیدا، ته‌نها 1 یاری دۆاندووه‌، ئه‌ویش له‌ به‌رامبه‌ر هۆفینهام بوو له‌ مانگی 9 ڕابردوو به‌ ئه‌نجامی (0-2).

8-  بوروسیا دۆرتمۆند پێویستی به‌ (6.5) شووته‌ بۆ ناو گۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی 1 گۆڵی پێ تۆماربكات، ئه‌مه‌ش خراپترین ڕێژه‌ی تیپێكه‌ له‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگادا.

9- ئێستا بوروسیا دۆرتمۆند به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ، له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆندزلیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئۆبامیانگه‌ به‌ تۆماركردنی 10 گۆڵ.

10- ئێستا بایرن میونخ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ، له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بۆندزلیگادایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش لیڤاندۆڤیسكیه‌ به‌ تۆماركردنی 10 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply